کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازێك له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوانه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كتێب

بانگه‌وازێك له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوانه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان بانگه‌وازێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوایان له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ كرد به‌ مه‌به‌ستی درووستكردنی كتێبخانه بۆ ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌و شاره‌ یاره‌مه‌تیان بده‌ن.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌، بڕیاره‌ چه‌ند كتێبخانه‌ له‌ ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان بۆ منداڵانی هه‌ژار درووست بكرێت تاكوو ئاستی زانیاریان بڕاواته سه‌ره‌وه‌ و كاته‌كانیان به‌ خوێندن و فێربوون پڕ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ ئاست منداڵانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ دوا نه‌كه‌ون. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ داوا له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی دڵسۆز و ئازادیخوازی كوردستان كراوه‌ كه‌ بۆ ئه‌و چالاكیه‌ فه‌رهه‌نگیه‌ یارمه‌تیان بده‌ن.