ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، یه‌كێتی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی كامیۆن‌داران و شۆفێرانی سه‌رانسه‌ری ئێران له بانگه‌وازێك دا داوایان له هاوپیشه‌كانیان كرد بۆ ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بن.
له بانگهێشتنامه‌ی كامیۆن‌داران و شۆفێران دا هاتووه، چوار ده‌یه نادادپه‌روه‌ری و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی و بایه‌خ نه‌دان به كێشه‌كانی وڵات، مه‌عیشه‌تی شۆفێران و سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی كاڵای له سنووری مایه‌پووچ بوون نزیك كردووه‌ته‌وه. گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ر، كه‌می سووته‌مه‌نی و سه‌ره‌نج نه‌دان به مافه‌كانیان دۆخه‌كه‌ی قه‌یراناوی كردووه. دابه‌شكردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی بار، ناڕوونی له نرخی كرێ بار و بڕیاری هه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم هێز و هیوای بۆیان نه‌هیشتووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزنه‌وه داهاتووی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو هاوكاره‌كان ده‌كه‌ین ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بن و ده‌نگی مافخوازی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.