به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی كوردستان له بانگه‌وازێك دا داوایان له خه‌ڵك كرد دژبه ئاگردانی به ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی كوردستان بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژ مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ببه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان، ساڵانێكه جه‌نگه‌ڵ و سرووشتی جوانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ده‌سووتێندرێ، وێڕای هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی مه‌ه‌نی، چه‌ندین مرۆڤی شه‌ریف له خه‌بات دژبه تاڵانكارانی ژینگه‌ی كوردستان بوونه‌ته قوربانی. له‌كاتێك دا حكوومه‌ت ئه‌ركداره بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه وه‌كوو پڕبه‌ها ترین میراتی مرۆڤایه‌تی بپارێزێت، به پێچه‌وانه‌وه هیچ هه‌وڵێكی جیددی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه‌كانی مه‌ریوان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌داوه. ئێمه چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ناكارامه‌یی و بێ ته‌دبیری حكوومه‌ت، داوا له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژ له هه‌ڵمه‌تێكی هاوئاهه‌نگ دا به داخستنی دووكان و بازاڕه‌كان مان بگرن و ده‌نگیان به گوێی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران و جیهان بگه‌ینن تاكوو له‌وه زۆرتر ڕۆڵه‌ی ئه‌و نیشتمانه نه‌بێته قوربانی. “ژن،ژیان،ئازادی”