له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی كامیۆن‌داران و شۆفێران و شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له دوو بانگه‌شه‌ی جیاجیا دا داوایان له هاوكاره‌كانیان كرد بۆ ڕۆژانی ١٩ی مانگی گوڵان و ١ی جۆزه‌ردان مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆن‌داران و شۆفێرانی سه‌رانسه‌ری ئێران له بانگه‌وازێكدا وێڕای بانگ كردن له ته‌واوی سنفه‌كانی كۆمه‌ڵگا، خوازیاری په‌یوه‌ست بوون به مانكرتنی سه‌رانسه‌ری ڕۆژی ١ی مانگی جۆزه‌ردان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی موعه‌لیمی هه‌میشه زیندوو “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، به بڵاوكردنی بانگه‌شه‌یه‌ك داوای له ته‌واوی فه‌رهه‌نگیانی ئێران كرد كاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان له‌به‌رده‌م بینای مه‌جلیسی ڕژیم له تاران و له شارستانه‌كانیش له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.