له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی چه‌ندین بانگه‌شه‌یان به مه‌به‌ستی مانگرتن و خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه و بڕیاره ئه‌و چالاكیه له ڕۆژی ١٨ به‌فرانبار دا به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه‌یه، بڕیاره كه قوتابیان، خوێندكاران، بازاڕیان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بن و ده‌مه‌و ئێواره‌ش خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری له ته‌واوی ئێران دا به‌ڕێوه بچێت.