ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای كرد ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١ و ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر قوتابیان و موعه‌لیمان له نێو مه‌دره‌سه‌كاندا مان بگرن.
پاش بڵاوبوونه‌وی ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی منداڵ و مێرمنداڵ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێنانی خوێندكاران سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند و بۆ ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١ و ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاندووه و به‌پێی بانكهێشتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بڕیاره قوتابیان و موعه‌لیمان له نێو مه‌دره‌سه مان بگرن و نه‌چنه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس.