کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار

بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار 1

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ تاران به‌ بڵاوكردنی تراكت داوایان له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كردووه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری بن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی تاران پڕ بووه‌ له‌ گرافیتی و تراكت به‌ مه‌زموونی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكانی بواری مافی ژنانیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌و بانكه‌وازه‌ ده‌ربڕی و داویان له‌ كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگا كرد دژبه‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم په‌یوه‌ست به‌ چالاكییه‌كانی ڕۆژی كرێكار بن.