به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به بڵاوكردنوه‌ی تراكت له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شار دا بانگه‌شه‌یان بۆ به‌شداری خه‌ڵكی ئازادیخواز له خۆپێشاندانه‌كانی ١٧ی ڕه‌شه‌مه كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بانگه‌وازێكیان بۆ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران بڵاو كردۆته‌وه و داوایان له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران كردووه به‌شداری برینیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بێت و یك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار بكه‌ن.