له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێكخراوه‌كانی سنفی خوێندكارانی زانكۆی ئێران بانگه‌وازێكیان سه‌باره‌ت به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی زۆره‌ملێ بۆ ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه بڵاو كردۆته‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه دا هاتووه، پاش ته‌واوبوونی ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز، كۆماری ئیسلامی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له نێو مه‌دره‌سه و زانكۆكان دا جێگیر كرد و له ژێر ناوی گڵاڵه‌ی ” بیرهێنانه‌وه‌ی زمانی” خوێندكارانیان ئازار دا. هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی ڕژیم له‌گه‌ڵ خوێندكاران و جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی سلف سرویس و كتێبخانه‌كان، پێشێلكردنی مافی خوێندكارانه. ئێمه ڕێكخراوه سنفیه‌كانی خوێندكارانی زانكۆ له ئێران یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی ده‌وه‌ستین و به فڕیدانی حیجابی زۆره‌ملێ یه‌كه‌مین سه‌نگه‌ری ڕژیم داگیر ده‌كه‌ین. به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه نیشان ده‌رئه‌بڕین.