کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگه‌وازی كوردانی ئورووپا بۆ خۆپێشاندان دژی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ لە دژی هێرشەكانی سپای پاسداران بۆ سەر هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی شه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، لە ١٥ وڵاتی ئورووپایی و ئەمریكا خۆپێشاندان بەڕێوەبچێت.

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و هه‌ولێر، بڕیارە هاووڵاتییانی کورد لە وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکا خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن و لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی كۆماری ئیسلامی کۆببنەوە. خۆپیشاندانه‌كان شه‌ممه‌ ٢٠ی ژانویه‌ی ٢٠٢٤، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٢، كاتژمێر ١٢ لە (به‌رلین، دۆسلدۆرف، هانۆڤه‌ر، هامبۆڕگ، ڤۆلسبۆڕگ، له‌نده‌ن، ئا‌مستردام، پاریس، ئۆسلۆ، هێلسینكی، بڕۆكسل، وییه‌ن، كۆپنهاگن، واشنگتۆن، ستۆكهۆڵم، ئاتن و ژنێڤ) به‌ڕێوه‌ ده‌چن. به‌پێی زانیارییه‌كان، کۆنفیدراسیۆنی کوردستانی خۆپیشاندانەکە بەڕیوە دەبات و داوا لە خەڵك دەکەن، وەکوو ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی تەنیا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشداری تێدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی موعه‌لیمانی مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌ زانكۆی كوردستان

-

بانگه‌وازی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مه‌ریوان

-

به‌رینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “حەمید ئاخ” چالاکی مەدەنی ناسراوی كورد لە ئاڵمان

-