کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه

بانگه‌وازی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی

كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ مافی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا داوای له‌ ته‌واوی كه‌م ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌كانیان كرد تا كاتژمێر ٩ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه له‌ شه‌قامی به‌هارستانی تاران كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، یه‌ك مانگ له‌وه‌به‌ر به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازی كه‌م ئه‌ندامانیان دابوو، به‌ڵام وێڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌پرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه‌ هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. كه‌م ئه‌ندمان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ٢٧ی پشتیوانی له‌ كه‌م ئه‌ندامان، زیادكردنی ئه‌و یارمه‌تیه‌ی له‌لایه‌ن بێزیستیه‌وه‌ ئه‌درێت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بوون. كه‌م ئه‌ندمانان ڕایانگه‌یانده‌وو كه‌ هه‌وا سارده‌ و گه‌یشتن به‌ تاران ئاسان نییه‌، به‌ڵام ڕێگه‌ چاره‌یه‌كیان جگه‌ له‌ شه‌قام بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌ماوه‌.