كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ته‌علیقكراوی زانكۆكانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له بانگه‌وازێكدا داویان له ته‌واوی خوێندكارانی ئێران كرد به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت، له ڕۆژی ١٥ی سه‌رماوه‌ز و یه‌ك ڕۆژ پێش ڕۆژی دانشجوو مان بگرن.
له به‌شێكی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا ئاماژه به مافی خوێندن له زانكۆ، مافی كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی ڕه‌خنه‌گرتن و پێداگری له‌سه‌ر داواكارییه‌كان، مافی به‌رگری دادپه‌روه‌رانه، مافی هه‌بوونی خوابگا و مافی پاراستنی حه‌ریمی خسووسی وه‌كوو سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی شارومه‌ندی كراوه. هه‌روه‌ها سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم به توندی شه‌رمه‌زار كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه بزووتنه‌وه‌ی دانشجوویی ئێران قه‌د له مافه‌كانی ده‌ست هه‌ڵناگرێت و درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌دات.