کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد په‌یوه‌ست به‌ بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بن و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم ته‌حریم بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، هه‌ڵبژاردنێكی فه‌رمایشییه‌ و ده‌نگی ئێمه، ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتنی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”یه‌. داوا له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌ پڕۆسه‌ی ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی بن. گاڵته‌جارێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم خه‌یانه‌ته‌ به‌ خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رخۆدانی خه‌ڵك، ناڕه‌زایه‌تی و وتنی وشه‌ی “نا” به‌ كۆماری ئیسلامییه‌. له‌ به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی وتنی نا، كۆماری ئیسلامی وه‌ستاوه‌ و هه‌وڵ ئه‌دات یاسا و كولتووری خه‌م و ماته‌مین، حیجاب و ئیجبار، كۆیلایه‌تی و سه‌ركوت، قه‌تڵی نامووسی و ئێعدام و تیرۆر، شه‌لاق و ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت. ئێمه چالاكانی خانه‌نشینكراو،كارمه‌ندانی زه‌حمه‌تكێشی به‌شی ده‌رمان پێداگرین له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی ژینا و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیش به‌كافی نازانین و كۆماری ئیسلامی ده‌ڕووخێنین. به‌ڵێ نێوان ئێمه و ئێوه‌ ده‌ریایه‌كی خوێناویه‌ و وڵامی ئێمه ته‌نیا یه‌ك وشه‌یه‌، ئه‌ویش “نا”.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-