کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوانی كرماشان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، شۆرای ڕێكختسنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی كرماشان، له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا داوای له‌ ته‌واوی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، موخابرات، كیشوه‌ری، له‌شكه‌ری و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا كرد تاكوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆببنه‌وه‌.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: كاتژمێر ١٠ی به‌یانی سێشه‌ممه‌ یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو ده‌نگی مافخوازیمان به‌سه‌ر به‌رپرسانی بێخه‌م و سه‌رمایه‌داردا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌. ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌سه‌ر مافه ‌ڕه‌واكانمان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕین به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانمان نه‌داوه‌، پێكه‌وه‌ به‌هێزترین و جگه‌ له‌ شه‌قام هیچ ڕێگه‌یێكمان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانمان نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ خانه‌نشینكراوانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی توونسی دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

-

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن

-

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

-

ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواست بۆ “شه‌یدا سابری جو” له‌ یاسووج

-

ڕێگری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید

-