ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، شۆرای ڕێكختسنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی كرماشان، له ڕاگه‌یاندنێكدا داوای له ته‌واوی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، موخابرات، كیشوه‌ری، له‌شكه‌ری و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا كرد تاكوو ڕۆژی سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆببنه‌وه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: كاتژمێر ١٠ی به‌یانی سێشه‌ممه یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو ده‌نگی مافخوازیمان به‌سه‌ر به‌رپرسانی بێخه‌م و سه‌رمایه‌داردا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه. ماوه‌ی دوو ساڵه له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانمان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕین به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفته‌كانمان نه‌داوه، پێكه‌وه به‌هێزترین و جگه له شه‌قام هیچ ڕێگهیێكمان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانمان نییه. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.