کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوانی ئێران بۆ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی كرێكار

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوانی ئێران بۆ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، شۆرای خانه‌نشینكراوانی كرماشان، تاران و خووزستان له‌ بانگه‌وازێكدا داوای له‌ هه‌موو خانه‌نشینكراوان و خه‌ڵكی ئێران كرد خۆیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار و موعه‌لیم له‌ ڕۆژانی ١١ و ١٢ی گوڵان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران ئاماده‌ بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتماعی، كیشوه‌ری، له‌شكه‌ری، موخابرات، نه‌وت، خوێندكاران، ژنان، په‌ره‌ستاران و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ ئاست گرانی، هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی حكوومه‌ت ناڕازین و كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژانی ١١ و ١٢ی گوڵان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ له‌ شاری تاران و له‌ شارستانه‌كان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.