ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌وڵێكی هاوبه‌شدار به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.
حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، داوایان له ته‌واوی كوردستانیان كرد كه ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بن و هێرشه دڕندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه بووه هۆی كوژران و بریندابوونی نزیك به ٧٠ كه‌س به توندی شه‌رمه‌زار بكه‌ن.