کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ فڕانكفۆرت

بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ فڕانكفۆرت

به‌پێی بانگه‌وازێك كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ كاتژمێر ٣ بۆ پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی فێوریه‌ی ٢٠٢٥، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دژ به‌ سزای سێداره‌ له‌ ناوچه‌ی “ئاڵتن ئووپه”ی فڕانكفۆرت به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌، بڕیاره‌ چالاكییه‌كه‌ به‌ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ و سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌ شاری فڕانكفۆرت به‌ڕێوه‌ بچێت. ڕێكخه‌رانی ئه‌و چالاكییه‌ داوایان له‌ هه‌موو چالاكانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان كردووه‌ تێدا به‌شدار بن.