کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی بازاڕیان بانه‌ بۆ مانگرتنی گشتی

بانگه‌وازی بازاڕیان بانه‌ بۆ مانگرتنی گشتی 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، بازاڕیانی شاری بانه ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا داوایان له‌ كاسبكارانی ئه‌و شاره‌ كرد بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ دووكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه‌ و مان بگرن.

بازاڕیانی شاری بانه له‌ ئاست داخستنی سنووره‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ دووكان ناڕازین و ده‌ڵێن: پێشتر به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركره‌دنی كێشه‌كانیان دابوو، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. بازاڕیانی بانه هۆشداریان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ ناسناوی هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌و شاره‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.