ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له بازاڕیان و كاسبكارانی شاری بۆكان له ڕاگه‌یاندنێكدا داویان له هاوكاره‌كانیان كرد ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره مان بگرن.
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه: “ئێمە بازاڕیان و هەموو خەڵکی ئازادیخوازی بۆکان ڕادەگەیێنین کە بۆ ڕیزگرتن لە یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی سەربەرزی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە شاری بۆکان، ڕۆژی شەممە 27 خەزەڵوەر مانگرتنی گشتی ڕادەگەیەنین و لەگەڵ داخستنی دووکان و بازاڕ، بە سەردانی گڵکۆی گیانبه‌ختكردووان و دیدار له‌گه‌ڵ بنەماڵە سەربەرزهكانیان، پەیمانی خەبات و وەفاداری نوێ دەکەینەوە”.