ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژینا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، له بانگه‌وازێك دا خوازیاری به‌شداری خه‌ڵكی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی ١٢ی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٤ بوون.
له‌و بانگه‌وازه‌دا وێڕای ئاماژه پێدانی به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ڕاگه‌یێندراوه كه ئێمه برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژینا كه وێڕای هه‌موو ئه‌و ئازاره جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌ی چێشتوومانه له به‌ره‌وه‌ی ڕیزی خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌رین. ئه‌م شۆڕشه به خوێنی ئازاترین ڕۆڵه‌كانی وڵات تا به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه و ئه‌مڕۆكه زیاتر له هه‌موو كاتێك پێویستمان به یه‌كگرتوویی هه‌یه. به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی ١٢ی سێپتامبه‌ر به‌شداری بكه‌ن تاكوو زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سیته‌م لێكراوی نێوخۆ بین.