ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و هه‌مه‌دان له‌كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و یه‌كێكیان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نه‌نه‌ڵه”ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “سه‌ركۆ محه‌ممه‌د زاده” له مه‌یدانی ئێقباڵ په‌یكه‌ری ئازادی به ڕه‌نگی سوور نه‌خشاند به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ری و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچێكی لاوی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان له ناوه‌ندی ئه‌و شاره بانگه‌وازی بۆ ئازادی كرد و كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان بۆ برد ڕایگه‌یاند: هه‌شت مانگه باوكم له جێگه‌دا كه‌وتووه و نانمان له ماڵه‌وه نییه بۆ خواردن، من ناڕازیم و به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵم، وه‌رن ده‌ستبه‌سه‌رم كه‌ن.