ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز بانگه‌شه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ ڕاگرتنی ئێعدام له ئێران بڵاوكرده‌وه.
له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا داوا له ته‌واوی شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته كراوه تا ئه‌كاونتی كاربه‌ری نوێنه‌ره‌كانیان له تویته‌ردا بدۆزنه‌وه و داوایان لێ بكه‌ن باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی ڕابگرن و دقی نامه‌كانیان بۆ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ش بنێرن.