ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، بانگه‌شه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٤ و ٦ی ئه‌م مانگه كرد.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، موعه‌لیمان و خوێندكارانی سه‌رانسه‌ری ئێران له ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٤ و ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆده‌بوێرن و له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن. له كۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دا هاتووه، خوێندكارانی مه‌دره‌سه و زانكۆكان و كه‌سابكارانی سه‌رانسه‌ری ئێران به ئامانجی گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری په‌یوه‌ستی مانگرتن و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌بن.