كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، له بایاننامهیهكدا ئه‌شكه‌نجه و لێدانی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران كردووه په‌یوه‌ستی مانگرتنه سهراسهرییهكهی ڕۆژی شه‌ممه ببن.
له به‌شێكی ئه‌و بانگهێشتنامهیهدا هاتووه كه، “مه‌هسا ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ڕۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشادی تارانه‌وه به توندی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا له كۆمادایه، “مه‌هسا” یه‌كه‌مین و دوایین قوربانی سیاسه‌تی دژه ژن و دژه مرۆڤایه‌تی كۆماری ئیسلامی نییه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردن و جیاوازی بونیاد نراوه و بۆ پاراستنی یاساكانی، گه‌شتی ئێرشاد و چه‌ندین جۆر هێزی سه‌ركوتگه‌ری درووست كردووه و ژنانی كۆمه‌ڵگا نه له نێو ئۆتۆمبێل و نه له نێو شه‌قام و گهڕهكانیشدا ئه‌منییه‌تییان نییه. ئێمه چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته داوا له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین له مانگرتنی سه‌راسه‌ری ڕۆژی شه‌ممه به‌شداربن و بۆ كۆتایی هێنان به زه‌نجیره‌ی توندووتیژییه‌كانی ڕژیم هه‌نگاوێكی جیددی هه‌ڵبگرین.