کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكردنی دوو هاووڵاتیی ته‌نگیسه‌ری بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌

بانگكردنی دوو هاووڵاتیی ته‌نگیسه‌ری بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “ئارام مۆرادیان” و “کامیل نووری”، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئارام مۆرادیان” و “کامیل نووری”‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کرابوون. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان خستبووە ژێر گوشارەوە و داوای هاوکاریان لێکردبوون. پێویسته‌ بوترێ كه‌ “ئارام مۆرادیان و کامیل نووری”، هەر کامیان پاش سێ کاتژمیر لێپرسینەوە ئازاد کراون.