ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “سه‌عید مینایی”، “مورته‌زا په‌روین جودا”، “باقر حاجی زاده”، “ئه‌یاز سه‌یف خواه” و “كه‌ماڵ نووری” له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ دادگای ئینقلابی تاران گوازرانه‌وه.
ئه‌و پێنج چالاكه مه‌ده‌نییه ئازه‌رییه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند شارومه‌ندی دیكه، كۆتاییه‌كانی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاره‌كانی ئه‌رده‌بیل، مشگین شار، ڕه‌شت، ورمێ، ته‌ورێز، ئیسلامشار، كه‌ره‌ج و ئاستارا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوون. بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و پێنج چالاكه مه‌ده‌نییه له لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه بچێت.