“مه‌هسا یه‌زدانی” دایكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دجواد زاهیدی” ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی حازر بوو و ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بانگهێشتی دادگا كراوه.
“مه‌هسا یه‌زدانی” له‌سه‌ر مه‌زاری كوڕه‌كه‌ی وتی: “من تاوانبار نیم، دایكێكی دادخوازم”. دادگای ئینقلابی ساری ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز سه‌باره‌ت به حوكمی سه‌پێندراوی ١٣ ساڵ به‌ندكران، “مه‌هسا یه‌زدانی” بانگهێشتی دادسه‌رای ئیجرای ئه‌حكام كردبوو. شایانی باسه كه “محه‌ممه‌د جه‌واد زاهیدی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی ساری، شه‌وی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.