کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی مامۆستایه‌كی له‌سه‌ركارده‌ركراوی زانكۆی سه‌بزه‌وار بۆ‌ دادگا

بانگكرانی مامۆستایه‌كی له‌سه‌ركارده‌ركراوی زانكۆی سه‌بزه‌وار بۆ‌

دكتۆر “حه‌سه‌ن باقری نیا” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیاری گرووپی ده‌روونناسی و په‌روه‌رده‌ی زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری كه‌ به‌ زۆره‌ملێ خانه‌نشینكراو كراوه‌، پاش تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆوه‌، بانگهێشتی دادگای ئینقلاب كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌سه‌ن باقری نیا” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی سه‌بزه‌وار كراوه‌. ناوبراو ساڵی ڕابردوو له‌ ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌ كوردستان و به‌لووچستان و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو. له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ئه‌و مامۆستا ئازادیخوازه‌ له‌ مانگرتنی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به‌شداری كرد و سه‌باره‌ت به‌ له‌سه‌ركارده‌كردنی مامۆستایانی ناڕازی ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ ده‌سه‌ڵات گرتبوو. “حه‌سه‌ن باقری نیا” سه‌ره‌تا له‌ سه‌ركار دوورخرا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرد كه‌ ئه‌گه‌ر خانه‌نشینی ئیجباری قبووڵ نه‌كات، له‌ هه‌موو مافه‌كانی بێبه‌ش ده‌كرێت.