“له‌یلا مه‌هده‌وی” دایكی نه‌مر “سیاوه‌ش مه‌حموودی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، به بیانووی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ حیجاببانه‌كانی ڕژیم بۆ دادسه‌رای نازی ئاباد بانگهێشت كراوه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر “له‌یلا مه‌هده‌وی” له میترۆی تاران له‌گه‌ڵ چوار مه‌ئمووری حیجبابانی ڕژیم به شه‌ڕ هات و هێزه‌كانی ڕژیم به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری و سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت، سكاڵایان له دژی ئه‌و دایكه دادخوازه تۆمار كردووه. مه‌ئموورانی ڕژیم له میترۆی تاران له پێش چاوی خه‌ڵك وتوویانه كه ئه‌ركی ئه‌وان ته‌قه كردن له خه‌ڵكه و سیاوه‌ش دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزام كردووه و كوشتوویانه.