“شروین حاجی پور” گۆرانیبێژ و مۆزیسیه‌نی دژبه‌ری ڕژیم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه بۆ چه‌نده‌مین جار له‌لایه‌ن دادگاوه به بیانووی خوێندنی گۆرانی “به‌رای”ی بانگهێشت كراوه.
شروین له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیدا وتوویه: “شایه‌د خاكیشیان بۆ خۆیان قۆرغ كردووه، شایه‌د نیشتمان بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی نییه و مرۆڤ به‌بێ نیشتمان هیچ نییه، جگه له زبڵێك كه فڕێ ده‌درێت….”. گۆرانی تازه‌ی شروین به ناوی “ئاشغال” كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ئاست گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ كۆچكردنی له ئێرانه. پێشتر و له ٦٥مین ده‌وره‌ی پێدانی خه‌ڵاتی گره‌می، گۆرانی “به‌رای”ی شروین خاڵاتی باشترین موزیك بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵگای وه‌رگرت.