ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی ئه‌عزه‌م ئاهووقه‌له‌نده‌ر و سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب له‌لایه‌ن دادسه‌راكانی فه‌ردیس و یاسووج بانگهێشت كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌عزه‌م ئاهووقه‌له‌نده‌ر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق بۆ دادسه‌رای شارستانی فه‌ردیس بانگهێشت كراوه. ناوبراو پێشتر هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ تۆمه‌تباری دیكه به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “پێكهێنانی گرووپه دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” سه‌رجه‌م به ١٤ ساڵ و ده مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لقی چواری دادسه‌رای ئینقلابی یاسووج، سه‌عید دێهقان نه‌سه‌بی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بانگهێشت كردووه.