ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، دوو پارێزه‌ر به ناوه‌كانی “فاتمه خۆرسه‌ند” و “فاتمه ئازه‌ریوون” له‌سه‌ر سكاڵای “ئه‌میرحسێن خه‌لیلی“، دادیاری لقی ٣ی دادسه‌رای سه‌ومه‌عه‌سه‌را به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری هیركانی، دادیاری لقی ٣ی دادگوسته‌ری سه‌ومه‌عه‌سرا له پارێزگای گیلان، په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئه‌و دوو پارێزه‌ره كردووه و پاش بانگ‌كران، به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون.