به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگا، “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” ئه‌بێت له ڕێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، وڵامی پرسیاره‌كانی دادوه‌ر سه‌باه‌رت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” باته‌وه. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش شه‌ش حه‌فته به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی له زیندانی سنه ئازاد كرا.