ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر، به‌هۆی به‌شداری كردنیان له ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له گیانبه‌خت كردووانی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه، بۆ كۆمیته‌ی ئینزباتیی ئه‌م زانكۆیه بانگ كران.
بانك كرانی ئه‌م خوێندكارانه له حاڵێكدایه كه ١١ كه‌سی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕازی به به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له لایه‌ن سپای پاسداران، له ئامۆل هه‌ركامیان به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. پێشتریش دادگای ڕژیم له ئامۆل، ٥ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕازی به به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه‌ی به ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردبوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌ناساندووه و تاوانبارانی ئه‌م هێرشه موحاكمه نه‌كراون.