ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه چاوێك بخشێنین به سه‌ر سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان، خه‌به‌ری دانیشتنه‌كان و لێدوان و هه‌ڵوێستی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و له لایه‌كی دیكه‌وه چاو بخشێنین به‌سه‌ر گوشاره ئابوورییه‌كان به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام و نزیك بوونه‌وه له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له قه‌یراناویترین سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایه.
دۆخی ناله‌باری ئابووری، گران بوونی پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی ژیانی خه‌ڵك، دابه‌زینی ٥٠ له‌سه‌دی به‌های ڕیاڵ له شه‌ش مانگی ڕابردوودا، ئێختلاس له بانكه‌كان، به تاڵان بردنی په‌سه‌ندازه‌كانی خه‌ڵك، له‌ناوبردنی ده‌ریاچه، ڕووبار و تاڵاوه‌كان و هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به هه‌ژاری كه به‌رده‌وام ڕووی له په‌ره‌سه‌ندنه و ئه‌وه‌یكه له‌م ڕۆژانه‌دا باسی كرا: ٩٥ له‌سه‌دی خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خواردنی گونجاو بێبه‌شن. هه‌موو ئه‌وانه، وێنه‌ی قه‌یراناوی بوونی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نیشان ده‌دن. ناڕه‌زایه‌تیی و خه‌باتی ئێستای كرێكاران كه خۆی به‌شێكه له خه‌باتی سه‌راسه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له مانگی به‌رفرانباری ساڵی ڕابردووه‌وه، گیانێكی نوێی كه‌وته‌به‌ر. ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له ئۆستانی ئیسفه‌هان و پاشان خوزستان به‌هۆی كه‌م ئاوی، ناڕه‌زایه‌تیی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری خه‌ڵكی شاری سنه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به‌هۆی پێكدادانی كامیۆنێكی هه‌ڵگری نه‌وت قاچاخی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئۆتۆبووسێكی مۆسافیری، وێنه‌یه‌كی دیكه له كۆمه‌ڵگا نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه تێیدا خه‌ڵك، سه‌ربه‌خۆ له بانده‌كانی حكوومه‌تی، داخوازییه‌كانیان باس ده‌كه‌ن. وێنه كۆمه‌ڵگایه‌كه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو، سه‌نگه‌ری نوێ بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی درووست ده‌كات و سه‌رئه‌نجام وێنه كۆمه‌ڵگایه‌كه كه گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له وشیاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌دیهاتووه.
ئه‌م به‌ڵگانه نیشان ده‌ده‌ن كه بازنه‌ی گه‌مارۆكان تادێت ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ده‌وری ڕژیم ته‌نگتر ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه سه‌رنج بده‌ین به وته‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، ئامۆژگارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات بۆ هاوكاری میللی له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕووحانی له لایه‌نی ڕێكابه‌ره‌كان بۆ یه‌كگرتن و هوشداری دانی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌وه‌یكه هه‌مووان له به‌له‌مێك داین، ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ئه‌وه وێنه‌یه‌ی كه باس كرا، خه‌یاڵی نییه و مه‌ترسییه‌كه كه هه‌ڕه‌شه له ڕژیم ده‌كات. خاڵی جێی سه‌رنج لێره‌دایه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئینتزامییه‌كان له “عه‌باس ئاباد”ی تاران مانۆڕێكی چه‌ند ڕۆژه‌یان به به‌شداری، تاوانبارانی به پێشینه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌وادی مۆخه‌دێر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هێزه‌كانی دژه شۆڕش به‌ڕێوه‌بردووه. له بیرمان نه‌چێته‌وه كه له كوده‌تای ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٣٢. كه‌سانی له‌م جۆره به ڕێبه‌ری “شه‌عبان بی مۆخ” به چه‌قۆ و قه‌مه ده‌هاتنه شه‌قامه‌كان و له خزمه‌ت به كوده‌تاچیان خۆڕاگری خه‌ڵكیان تێك ده‌شكاند. وێنه‌یه‌كی دیكه له بارودۆخی ڕژیم پێوه‌ندی به ململانێ یه‌كه كه له ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه له ڕژیم ده‌كات. ده‌بێ بوترێت كه به چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام، گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له مه‌ترسییه‌كانی كه ڕژیم له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وڕووه پێك هاتووه. له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه، بازنه‌ی گه‌مارۆكانی به ده‌وری ڕژیم ته‌نگتر كردووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، چلۆنایه‌تی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی بووه‌ته یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دانیشتنی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی له مانگی ڕابردوودا و هه‌روه‌ها دانیشتنی په‌یمانی نیزامی ناتۆ له حه‌فته‌ی ڕابردوودا. هاوكات ته‌وه‌ری حوزووری ئێران له سوورییه یه‌كێك له گرینگ‌ترین مێحوه‌ره‌كانی وتووێژی ترامپ و پووتین له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، هه‌ندێكیان له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژ و هه‌ندێكیان له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی خه‌زڵوه‌ر به‌كرده‌وه ده‌ردێت، به‌ڵام هه‌ر له‌م مه‌ودایه‌دا، به‌شێك زۆر له بانكه‌كان، كۆمپانییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ماشین ئاڵات و خۆدرۆ سازیی، شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و شیركه‌ته زه‌به‌لاحه‌كانی بیمه، قه‌رارداده‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كردووه‌ته‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به ڕواڵه‌ت پێوه‌ندی نزیكیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی بووه و له كڕیارانی گه‌وره‌ی نه‌وت له ئێران بوون، كڕینی نه‌وتیان له ئێران كه‌م كردووه‌ته‌وه. دوایین نموونه له‌م بابه‌ته ده‌وڵتی هێنده كه نه‌ته‌نیا ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا كڕینی نه‌وت له ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵكوو له دوو مانگی ڕابردوودا، هاورده‌ی نه‌وتی خۆی له ئێران له ٧٧٠ هه‌زار بۆشكه‌وه بۆ ٥٧٠ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا كه‌م كردووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت سێ وڵاتی ئۆرووپایی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و ئینگلیس كه خوازیاری پاراستنی به‌رجامن، له هه‌ر هه‌لێك كه بۆیان ده‌ڕه‌خسێت، قسه له‌سه‌ر هه‌ندێ له ڕێساكانی ته‌كمیلی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی و په‌ره‌دان به هێزی نیزامی ڕژیم ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی به هیوای ئه‌وه‌ن كه به گوشار خستنه سه‌ر ڕژیم، بتوانن پێش به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بگرن. به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك له ئێستا بوونی نییه كه نیشان بدات ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له نێوان وڵاتانی واژۆكاری به‌رجام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه ڕژیم له دوایین كاتی به‌رجام كاسه ژه‌هرێكی دیكه بخواته‌وه.
ته‌نگتر بوونه‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مارۆكان به‌ده‌وری ڕژیم له ده‌ره‌وه و ناوخۆ، بێ گومان كاریگه‌ری گرینگی له ڕه‌وتی ڕووخانی ڕژیم ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ته‌نگتر بوونه‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مارۆكان، له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای بۆ سازانیش ده‌بێ. ئه‌م بابه‌ته به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هیوایه‌یه كه ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی و هێزه ناسیۆناڵیسته‌كان هه‌یانه و له خه‌یاڵی خۆیاندا گۆڕینی ڕژیم به‌ده‌ست ئه‌مریكاوه به‌خه‌ون ده‌بینن. ئه‌وه‌یكه هه‌ركام له‌م هێزانه له‌داهاتووی سیاسی ئێران‌دا چ ڕۆڵێكیان ده‌بێت، گرێدراوه به سیاسه‌تی كه‌ڵانی زلهێزانی جیهانیی و ناوچه‌یی. نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه هه‌ر چی بازنه‌ی گه‌مارۆكان به‌ده‌وری ڕژیم ته‌نگتر بێته‌وه، به‌هه‌مان ڕێژه‌ش ڕژیم بۆ سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی په‌ره ده‌ات به سه‌ركوت و هه‌وڵ ده‌دات كه گه‌مارۆكان بكات به بیانوویه‌ك بۆ پاساوكردنی قه‌یرانی ئابووریی ئێستای كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به تایبه‌ت حه‌ره‌كه‌تی پێشڕه‌و و سۆسیالیستی كۆمه‌ڵگا نابێ هه‌ل له‌ده‌ست بدات و له دڵی ئه‌م بارودۆخه و به پشت به‌ستن به تووڕه‌یی و نفره‌تی ئێستای خه‌ڵك له ڕژیم، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ نه‌به‌ردی كۆتایی ئاماده بكه‌ن و بازنه‌ی گه‌مارۆی خۆیان به‌ده‌وری ڕژیم ته‌نگتر بكه‌نه‌وه.