کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ تاجیکستان زیادی کردووە

بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ تاجیکستان زیادی

بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ تاجیکستان به‌ شێوه‌یه‌كی بەرچاو زیادی کردووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٢٣٣ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی لە ئەفغانستان لە ژێر چاندنی خه‌شخاشدا بووه‌ و بەرپرسێکی حکومەتی تاجیکستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەم باره‌وه‌ وتی: لەو کاتەوە تاڵیبان هاتووه‌ته‌ سه‌ركار، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ تاجیکستان به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.