کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران 3

به‌هۆی ئه‌و به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢٢ ئوستانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌، گازی به‌شێك له‌ ئیداره‌، مه‌دره‌سه‌ و زانكۆكان قه‌تع كراوه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارین پارێزگاكانی كرمان، یه‌زد، هه‌مه‌دان، لۆڕستان، ئیسفه‌هان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، فارس، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل، تاران، كوردستان، كرماشان، خۆراسانه‌كانی ڕه‌زه‌وری، باكووری و جنووبی، سمنان، ئه‌لبۆرز، گیلان و ته‌ورێزی گرتۆته‌وه‌ و ڕێگای ده‌یان گوند گیراوه‌ و گازی ژماره‌یه‌ك گوند، شارۆچكه‌ و به‌شێك له‌ ئیداراتی شاره‌ گه‌وره‌كان قه‌تع بووه‌. هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان بارینی لێژمه‌ی باران بووه‌ته‌ هۆی هه‌ڵسانی لافاو و زیانێكی زۆر به‌ سووختبه‌ران و گوندنشینان گه‌یشتووه‌.