کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

باروودۆخی ناڵەباری کۆرۆنا لە شاری بۆکان

باروودۆخی ناڵەباری کۆرۆنا لە شاری بۆکان 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، لە کاتێک دا هاوڵاتییانی شاری بۆکان وەکوو شارەکانی دیکەی پارێزگای ئازەربایجانی غەربی لە دۆخی سووری کۆرۆنایی دا بەسەر دەبەن و بەپێی ئامارەکان ڕۆژانە ٥ هەتا ١٠ کەس لە هاوڵاتییانی ئەو شارە تووشی وایرۆسی کۆرۆنا دەبن و لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بۆ چارەسەری ئەو دۆخە نەگیراوەتە بەر.

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی ڕژیم بۆ دابەشکردنی واکسێنی کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتییاندا بەڵام هەتا کاتی بەڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە شاری بۆکان و گوندەکانی ئەو شارە ٧٣ هەزار و ٤٧٣ دۆزی واکسێنی کۆرۆنا لەو شارەدا دابەش کراوە کە بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی ئەو شارە ٢٠ لە سەدی خەڵک توانیویانە نۆرەی یەکەم و ١٠ لە سەدی خەڵکیش نۆرەی دووهەمی واکسێنەکە بوەشێنن.