به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، پاش تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به‌سه‌ر بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی، خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و شاره و ده‌ورووبه‌ری هێشتا له نێو خێوه‌ت و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته له هه‌موو جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێشتا كانێكسی بۆ دابین نه‌كردوون. هه‌روه‌ها ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان له ئاوی پاك و خاوێن بێبه‌رین و به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه خۆراكی پێویستیان ده‌ست ناكه‌وێت. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه فه‌رمانداری ئه‌و شاره ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هه‌زینه‌ی زه‌واری ئیمامزاده‌كانی له بودجه‌ی ئه‌و شاره په‌رداخت كردووه به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.