به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەیەک کۆچبەر نزیکەی شەش مانگە لەنێو چادردا لە شەقامێکی برۆکسلی پایتەختی بلژیك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
زۆربه‌ی ئه‌و پەناخوازانه خه‌ڵكی ئافریقا، فەلەستین، رۆژئاوای کوردستان و سووریا‌ن كه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێکی شایستە روویان لە ئەوروپا کردووە. په‌نابه‌ران له‌و باره‌وه دەڵێن، چاوەڕوانی ژیانی له‌و شێوه‌یان له ئورووپا نه‌ده‌كرد و چەند مانگە نەیانتوانیوە خۆیان بشۆن یان ژەمە خۆراکی پێویست دەستبخەن. رێکخراوی پزیشکانی بێ‌سنوور کە سرویسی بێهداشتی بۆ كۆچبه‌ران دابین ده‌كات له‌و باره‌وه دەڵێت: “پشتگوێخستنی ئه‌و په‌نابه‌رانه لەلایەن حکومەتی بلژیكه‌وه جێگەی “شەرمەزارییە”.