به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باروودۆخی ژنانی كرێكار له نه‌خلستانه‌كانی باشووری به‌لووچستان زۆر خراپه و له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه زۆڵمیان لێ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خورما یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌كانی داهاته له باشووری به‌لووچستان و كاری چنین و به‌سته‌به‌ندی خورما فه‌سڵی و ته‌نیا شه‌ش مانگ ئه‌خایێنێت. زۆربه‌ی خاوه‌نكاره‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ژنان وه‌كوو كرێكاری فه‌سڵی بۆ پاك كردن و به‌سته‌به‌ندی به‌كار بێنن و پیاوان ته‌نیا بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه له داری خورما به‌كار ئه‌به‌ن. ئه‌و ته‌قسیم كاره له زۆر زه‌مانه‌وه هه‌یه و حه‌قده‌ستی ژنان نێوه‌ی پیاوانه له حاڵێكدا ڕۆژانه ١٠ بۆ ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن. ژنانی به‌لووچ هاوكات كه كاری كرێكاری ده‌كه‌ن دایكی منداڵه‌كانیانن و زۆر جار ڕۆڵه‌كانیان وه‌كوو منداڵی كار به‌كار ئه‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستێكیان پێ بده‌ن.