کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

باروودۆخی خراپی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هبا به‌هۆی گه‌مارۆه‌كانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هبا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ئاست ئه‌و گه‌مارۆ ده‌رمانییه‌ی‌ ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی “شه‌هبا” له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌مارۆی ده‌رمانی خستووه‌ته‌ سه‌ریان و هیچ ده‌رمانێك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌ست ناكه‌وێت له‌حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا هه‌ر ڕۆژه‌ ناوچه‌ی “شه‌هبا” و “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” توپباران ده‌كات و به‌رده‌وام خه‌ڵك بریندار ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان ناتوانن خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئاڤرین” له‌ شه‌هبا داوای هاوكاری له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن و خوازیاری سه‌رنجدانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ به‌ دۆخی خراپی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

komalah

پشتیوانی كوردانی باكووری كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

komalah