ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌و ئوستانه تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار چووه‌ته سه‌ره‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه ته‌نیا توانای كڕین و خواردنی نانی وشكیان هه‌یه.
“محه‌ممه‌د سه‌رگه‌زی” نوێنه‌ری سیستان له مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری، گرانی و هه‌ڵاوسان و چه‌ند ساڵ وشكه‌ساڵی خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه به تایبه‌ت له ناوچه‌ی سیستان له خراپترین دۆخی مه‌عیشه‌تی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و پێویستیان به یارمه‌تی خێرا هه‌یه. به‌وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس، ٧٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیش پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان ڕۆیان له سیستان كردووه و ئه‌و پشكه ئارده‌ی به خه‌ڵك ئه‌درا زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵك ته‌نیا توانانی كڕین و خواردنی نانی وشكیان هه‌یه.