به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، برسیەتی دەیان منداڵی ئەفغانستانی ناچارکردووە کە بەبێ هیچ گەرەنتییەک لە مه‌عده‌نه‌كانی زێڕ و به حه‌قده‌ستێكی كه‌م و له دۆخێكی خراپ‌دا تا دره‌نگانی شه‌و کار بکەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیکەی 18 بۆ 19 منداڵی كار كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٨ ساڵدایه لە قووڵایی ٧٠ میتر له مه‌عده‌نه‌كانی زێڕی ئه‌فغانستان كار ده‌كه‌ن. ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە 12 مانگی ڕابردوودا كه حكوومه‌تی تالیبان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، نزیك به 70 هەزار منداڵ لە ناوچه‌ی به‌ده‌خشانی ئەفغانستان وازیان لە مه‌ده‌ره‌سه هێناوه و یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن. به‌وته‌ی رێکخراوی منداڵپارێزی بەریتانیا، زیاتر له ملیۆنێک منداڵی ئەفغانستانیی ژێر 10 ساڵ ته‌مه‌ن، دەستیان هەڵگرتووە له پڕۆسه‌ی خوێندن و تێکەڵ بە بازاڕی کار و کرێکاری بوون.