کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

باروودۆخی خراپی كه‌م ئه‌ندامان له‌ كوردستان و ئێران

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: كێشه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی ته‌نیا ویلچر و ئیمكاناتی پزیشكی نییه‌، به‌ڵكوو كه‌م ئه‌ندامان كێشه‌ی داراییان هه‌یه‌ و ناتوانن ئیمكاناتی ڕیفاهی و پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.

به‌وته‌ی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی كه‌م ئه‌ندامان، یارمه‌تی كه‌م ئه‌ندامان ته‌نیا ٧٥٠ هه‌زار تمه‌نه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت یاسای پشتیوانی له‌ كه‌م ئه‌ندامان به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنێت، ئه‌و چینه تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بن. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌نگی كه‌م ئه‌ندامان له‌و باره‌وه‌ وتی: كه‌م ئه‌ندامان پێویستیان به‌ تاكسی تایبه‌ت هه‌یه‌ و ناچارن چه‌ند هێنده‌ی كه‌سانی ئاسایی هه‌زینه‌ بكه‌ن، نه‌بوونی ئیمكاناتی تایبه‌ت به‌ كه‌م ئه‌ندامان له‌ سرویسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی هۆكارێكی دیكه‌یه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بوونی نییه‌. به‌ تازه‌یی سرویسی گواستنه‌وه‌ بۆ كه‌م ئه‌ندامان له‌ تاران دابین كراوه‌، به‌ڵام ته‌نیا زه‌رفیه‌تی ٦٠٠ بۆ هه‌زار كه‌سی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌و سووبسیده بێبه‌شن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-