کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

باروودۆخی خراپی زیندانیان له‌ به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی برووجێرد

باروودۆخی خراپی زیندانیان له‌ به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی برووجێرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، سه‌رۆكی زیندانی برووجێرد به‌ زیندانیانی به‌ندی ژنانی وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێش و ئازاردیش دا بمرن، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندن ناكرێن.

“سه‌مه‌د حه‌یده‌ری چگنی” كه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ڕانتی “حه‌مید ئه‌لقاسی مێهر” و “عه‌بدۆلحه‌مید كشوه‌ری” سه‌رۆكی ته‌واوی زیندانه‌كانی پارێزگای لۆڕستان، وه‌كوو سه‌رۆكی زیندانی برووجێرد دیاری كراوه‌، به‌ندكراوانی ژنی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌ندكراوان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێش و ئازاریش دا بمرن، قه‌د ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ناكرێن.