به‌پێی زانیارییه‌كان، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی شاری كامیاران به‌ناوی “مۆبین فه‌یزی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركرابوو، له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه و باری ته‌ندرووستی باش نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “مۆبین فه‌یزی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كامیاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێكراوه و چه‌ندین ساچمه به‌ر مێشكی كه‌وتووه و پاش دوو عه‌مه‌لیاتی نه‌شته‌رگه‌ری له مه‌رگ ڕزگاری بووه به‌ڵام ده‌ست و لاقێكی توانای جووڵانه‌وه‌ی نه‌ماوه.