به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری خۆی، خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و شاره هێشتا له نێو خێوه‌ت دا ده‌ژین.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێشتا نه‌یتوانیوه كانێكس بۆ خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه لێداروی خۆی دابین بكات و ژماره‌یه‌كی زۆر له بنه‌ماڵه‌كان له‌م سه‌رما و باران بارینه له‌سه‌ر زه‌وی ته‌ڕ و له نێو خێوت دا ده‌ژین. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌هۆی بارینی باران و كۆبوونه‌وه‌ی لافاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ڵكی هه‌ژار و به تایبه‌ت ژنان و منداڵان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و پێویستیان به یارمه‌تی خێرا هه‌یه.