به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باروودۆخی بومه‌له‌رزه لێداروانی شاری خۆی خراپه و له ژێر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كی زستاندا به‌بێ ئیمكانات له سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا ده‌مێننه‌وه.
شه‌وی شه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٩ پله‌ی ڕیشتر شاری خۆی هه‌ژاند و بووه هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌س و برینداربوونی ٩٠٠ كه‌سی دیكه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی توانای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو نییه و ژنان و منداڵان و به‌ساڵاچووان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاوه‌ڕێی یارمه‌تی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێرانن.